
سڵاو ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی کۆڕگه‌ی هه‌کاری لێره‌شدا
چۆنییه‌تی نوسینی بابه‌ت و دانانی وێنه له کۆڕگه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه
بۆ نوسینی بابه‌تی نوێ پێویسته بزانین ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌ینوسین
تا چه‌ند په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و به‌شه‌ی که ئێمه بابه‌ته‌که‌ی تیا ئه‌نووسین
بۆ نمونه بابه‌تێکی "ئاین"ـــیه ئه‌بێت له به‌شی ئاین ـــیدا بنوسرێت
یان داوا کردنی به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ره ئه‌بێت له به‌شی کۆمپیوته‌ر بنوسرێت
یان وێنه‌یه‌که ئه‌بێت له به‌شی وێنه وێنه‌که دابنێین
ئه‌مه‌ش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆڕگه و کاتێک که‌سێک ئه‌گه‌ڕێت به دوای هه‌ر بابه‌تێکدا
به ئاسانی بابه‌ته‌که‌ی بدۆزێته‌وه
بۆ نوسینی بابه‌ت کلیک لێره ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه

دوای ئه‌وه ئه‌مه‌مان بۆ ئه‌کاته‌وه که لێره‌دا ئه‌توانین بابه‌ت بنوسین
پێویسته سه‌ردێڕێکی گونجاو بنوسین
وه ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ش بنوسین
واتا درێژه‌ی بابه‌ت
پاشان
کلیک بکه‌ین له ناردنی بابه‌تی نوێ

وه لێره‌شدا چۆنییه‌تی دانانی وێنه له کۆڕگه ڕوون ئه‌که‌ینه‌وه
بۆ دانانی وێنه ئه‌بێت له ڕێگه‌ی سایتی ئه‌پلۆد ه‌وه بێت وه سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ش وه‌ک کورد
چه‌ندین سایتی ئه‌پلۆد مان هه‌یه یه‌کێک له سایته باشه‌کان سایتی
که خێراییه‌کی باشی هه‌یه
وە ئەم سایتەش هی خۆمانە واتا هی کۆڕگەی هەکاری
وه ئێستاش له‌و سایته‌وه چۆنییه‌تی دانانی وێنه ڕوون ئه‌که‌ینه‌وه
سه‌ره‌تا سایته‌که ئه‌که‌ینه‌وه که ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی
پاشان کلیک له‌سه‌ر Browse ئه‌که‌ین بۆ هێنانی وێنه له ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌مان
پاشان ئه‌مه ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌مانه و وێنه‌که ئه‌پلۆد ئه‌که‌ین

ئێستا وێنه‌که‌مان Browse کرد پێویسته کلیک بکه‌ین له به‌رزکردنه‌وه وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه
وه که‌مێک چاوه‌ڕوان ببه تا وێنه‌که به‌رزئه‌بێته‌وه تا وێنه‌که‌ت قورس‌تر بێت زیاتری پێ ده‌چێت

ئێستا وێنه‌که‌مان ئه‌پلۆد بوو واتا به‌رزبۆوه یه‌که‌م کۆد که کۆدی سه‌ره‌وه‌یه کۆپی بکه‌و له کۆڕگه دایبنێ

پاشان به‌م جۆره کۆده‌که‌مان له کۆڕگه داده‌نێین
سه‌ڕدێڕێکی گوونجاو بۆ وێنه‌که ئه‌نووسین
وه کۆده‌که داده‌نێین وه پاش ئه‌وه‌ی کلیکمان کرد له
ناردنی بابه‌ت کۆده‌که ئه‌بێته وێنه